داوایەکی لە پەڕلەمان کردووە

چوار رۆژی تر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تەمەنی بەسەردەچێ

964+
ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەیەوێ، “بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان”، رۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدەن.

ئەنجومەنی کۆمیسیاران داوای بەڕێوەچوونی کۆبونەوەکەی کردووە تا “تەمەنی یاسایی” درێژ بکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.1.2024، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا داوای کردووە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.

پێشتر، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ، تەمەنی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی سەربەخۆی عێراقی بۆ ماوەی شەش مانگ و تا 6.1.2025 درێژ کردەوە، ئەوەش بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ئه‌مساڵدا ئەنجام بدرێت، پێشتر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باسی لە دواخستنی هەڵبژاردنەکە دەکەن.

حکومەت بودجەی ساڵی 2025ی بۆ پەڕلەمانی عێراق ناردەوە

حکومەت بودجەی ساڵی 2025ی بۆ پەڕلەمانی عێراق ناردەوە