سەگەکان دەگەرێننەوە ناو سروشت

2024 بۆ سەگەکان خۆش نەبوو چونکە لە زاوزێ خران

+964

دەشتی عارف-هەولێر

بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەی هەولێر، لە ساڵی 2024 نزیکەی 10هەزار سەگی بێلانەی لەهەولێر کۆکردۆتەوە بردوونی بۆ شەڵتەری تایبەت و ڤاکسینی لێدان و نەشتەرگەری بۆ سەگەکان کراون و دواتریش گەڕێنراونەتەوە ناو سروشت.

ژیار جەلال، بەرپرسی بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر بە964ـی وت، “لەساڵی 2024 تیمەکانمان لە هەولێر 9هەزار و 295 سەگی بێلانەی گرتووە و لە شەڵتەرەکان دایناون و لەوێشەوە نەشتەرگەریان بۆکراوە تاوەکو لە زاوزێ بخرێن،  دواتر ڤاکسینیان لێدراوە تاوەکو نەبنە هۆکار بۆ گواستنەوەی نەخۆشی”.

ژیان جەلال وتیشی، “رۆژانە دکتۆرەکان نەشتەرگەری بۆ 5 تا 10 سەگ دەکەن و دوایی تەواوکردنی کارەکە سەگەکان دەخەینەوە ناو ئەو سروشتە کە لێیەوە هاتوون تاوەکو ژیانی خۆیان درێژەپێ بدەن”.

باسی لەوەش كرد، بەهۆی كۆكردنەوەی سەگی بێلانە، رێژەی گەستن بۆ نزیكەی 47%  دابەزیوە و كەمی كردووە، ئاشكرای كرد كە لە ساڵی نوێ هەوڵەكانیان زیاتر تر دەكەن بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییانی شاری هەولێر.

پێداچوونەوەی: هاوبەش ئەبوبەکر

بەهۆی سەگی بێلانەوە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گی...

بەهۆی سەگی بێلانەوە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا