قایمقامى پیرمام: خه‌ریكى چاككردنه‌وه‌ن

به‌هۆى كێشه‌ى كاره‌باوه‌ پیرمام و شه‌قڵاوه‌ رووبه‌ڕووى كه‌مئاوى بوونەتەوە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌ردوو قه‌زاى پیرما و شه‌قڵاوه‌ رووبه‌ڕووى كه‌مئاوى بوونه‌ته‌وه‌، هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ش دروستبوونى كێشه‌ى كاره‌بایه‌ له‌ پڕۆژه‌ى ئاوى قه‌ندیل.
هه‌ردوو قه‌زاى پیرمام و شەقڵاوە، ئاگادارى هاوڵاتیانیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ ده‌ست به‌ئاوه‌وه‌ بگرن تاوه‌كو كێشه‌ى كاره‌با له‌ پڕۆژه‌ى ئاوه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئەسکەندەر مەجید، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی شەقڵاوە بە 964ـی وت، ماوه‌ى سێ رۆژە تەواوی شەقڵاوە بێ ئاوە، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ وەرزی زستانن، کەم بەکارهێنانی ئاو گرفتی زۆریان بۆ دروست نه‌كردووه‌.
وتیشی ” كێشه‌ى كاره‌با له‌ پڕۆژه‌كه‌ دروستبووه‌ و لەگەڵ وەزارەتی کارەبا لەسەر خەتین، بۆئه‌وه‌ى چاكبكرێته‌وه‌”.
به‌هۆى كێشه‌كه‌وه‌ خه‌زانه‌كانى پرۆژەی ئاوی قەندیل به‌تاڵ بوونه‌.
لایخۆشییه‌وه‌، حامید ئیسماعیل قایمقامى قه‌زاى پیرمام به‌ 964ـى راگه‌یاند، تیمه‌كانى چاككردنه‌وه‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ هاتوون و ئێستا له‌ پڕۆژه‌كه‌ن و خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ن.
وتیشی “كێشه‌ى كاره‌با له‌ بۆسته‌ره‌كانى یه‌ك و دووى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ دروستبووه‌”
هه‌موو هه‌وڵێكیان ئه‌وه‌یه‌ به‌زووترین كات ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام قایمقام ده‌ڵێت “كاتى چاككردنه‌وه‌كه‌ى له‌ده‌ستى ئه‌و تیمانه‌ى هه‌ولێره‌ كه‌ ئێستا كارى تێدا ده‌كه‌ن”.
پیرمام و شەقڵاوە، ئه‌و دوو قه‌زایه‌ی هه‌ولێرن كه‌ له‌رێگه‌ى پڕۆژه‌ى ئاوى قه‌ندیله‌وه‌ ئاو به‌ هاوڵاتیانیان ده‌درێت و لانیكه‌میش له‌هه‌ره‌ك له‌م قه‌زایانه‌ نزیكه‌ى 10 هه‌زار هاوبەشی ئاو هه‌یە.

200 خێزانى شه‌قڵاوه‌ و ناوچه‌ى پیشه‌سازى دڵیان داكه‌...

200 خێزانى شه‌قڵاوه‌ و ناوچه‌ى پیشه‌سازى دڵیان داكه‌وت

ئه‌م هاوینه‌ ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر زۆرترین كارى ...

ئه‌م هاوینه‌ ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر زۆرترین كارى چاككردنه‌وه‌ى بیرى گونده‌كان بووه‌‌

هه‌وره‌تریشقه‌ كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ی بۆ پیرمام ...

هه‌وره‌تریشقه‌ كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ی بۆ پیرمام دروست کرد