کەشوهەوا
لە دووەم رۆژی ساڵی نوێدا کەش زۆر جێگیرە نە بای دێ و نا باران
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ پێنجشەممە دووەم رۆژی ساڵی تازەیە و بە پێی کەشناسیش بێت جەو جێگیرە و نە بای دێ و نە باران.
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیاجیا و پلەکانی گەرماش هەر وەکو دوێنێ دەبن.
ئاماژە بەوەشکراوە، سبەینێش هەروا دەبێت و ئاسمان هەندێک دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور بەڵام پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنحشەممە 2.1.2025
پلەکانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبیت ( 10 – 20 ) کم/ک
ئاراستەی با / باکوور خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 2 پلەى سیلیزى
سۆران : 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى