ساڵی رابردوو

لە دهۆک 139 پرۆژە جێبەجێکراون و رەزامەندیان بۆ وەرگیراوە 

964+

ژووری هەواڵ

لە ساڵی رابردوودا لە سەنتەری شاری دهۆک، 139 پرۆژە جێبەجێکراون و رەزامەندیان بۆ وەرگیراوە کە تێچووەکانیان زیاتر لە 300 ملیار دینارە.

لەکۆی ئەو 139 پرۆژەیە، 68 پرۆژەیان جێبەجێکراون یان لە قۆناغی جێبەجێکردندان و 71 پرۆژەی دیکەشیان رەزامەندیان لەسەر دراوە.

وەزارەتی شارەوانی و گشتوگوزار رایگەیاند، ئەو پرۆژانەی رەزامەندیان هەیە، 14 پرۆژەیان لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆک، هەروەها 27 پرۆژەیان لەسەر داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆک، 28 پرۆژەش لەسەر پێشینەی بەردەوام.

“سەبارەت بە ژمارەی ئەو پرۆژانەی جێبەجێکراون یان لە قۆناغی جێبەجێکردندان، 7 پرۆژەیان لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارن، 12 پڕۆژەیان لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆک، 47 پڕۆژەش لەسەر داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆک”، وەزارەتی شارەوانی وا دەڵێت.

سێ پرۆژەی نیشتەجێبوون و بازاڕی دهۆک کارەبایان 24 کاتژمێ...

سێ پرۆژەی نیشتەجێبوون و بازاڕی دهۆک کارەبایان 24 کاتژمێرییە