لە قەزای باتیفا
هێرش کرایە سەر دوو ئۆتۆمبێل و زیانی گیانی نییە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بەهێرشی ئاسمانی دوو ئۆتۆمبێل لەقەزای باتیفای ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرانە ئامانج و تەنیا زیانی مادی هەبووە.
نزیک کاتژمێر 11:00ـەی ئەمشەو لە گوندی ئاڤهێی سەر بەقەزای باتیفا لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دوو ئۆتۆمبێلی خێزانێک لەبەر دەرگای ماڵی خۆیان کرانە ئامانج.
حسێن عوسمان، دانیشتووی گوندەکە و برای خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان بە 964ـی وت، ” سوپاس بۆ خوا زیانی گیانی نییە بەڵام نازانین هێرشەکە لەکوێوە هاتووە، ئۆتۆمبێلێکیان بەتەواوی تێکشکاوە و ئەوی دیکەیان زیانی زۆر بەرکەوتووە”.
وتیشی، داوا دەکەین بەدواداچوون بۆ ئەم هێرشە بکرێت و چەنکە زیانیان بەرکەتووە.