سەما کچە گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی

“گۆرانی بۆ کوڕانی رواندز و هەموو شارەکانی کوردستان دەڵێم”

964+

ئاکام غەفور – سۆران

سەما کچە گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان، باشور بۆ خانمانی هونەرمەند هەڵدەبژێرێت و دەڵێت، باشترین جێگایە بۆ سەرکەوتن و دەرکەوتن.

ماوەیەکی کەم دەبێت سەما لەناو ئاهەنگەکان و سۆشیال میدیا بە گۆرانیەکانی دەنگدانەوەی هەبووە، بەتایبەت بە وتنەوەی یەکێک لە گۆرانیەکانی ئارام شەیدا، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ 964 وتی، “ئامادەکاری بۆ چەند بەرهەم و کلیپێکی نوێ دەکەم و تێکستی گۆرانیم نوسیوە تایبەت بە کوڕانی سۆران و رواندز و هەموو شارەکانی تریش لە پلانمدایە”.

سەما ئاماژەدەدات بەوەی، باشور بۆ کچانی هونەرمەند باشترە لەرووی دەرکەوتن و سەرکەوتنەوە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

بە گۆرانی

بە گۆرانی "چوار پارچە" شەوەئاهەنگی زاخۆی جۆش دا