ساڵ هات و تێپەڕی هێشتا پارەکەیان وەرنەگرتووە

حەقدەستی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردن خەریکە بە دەردی موچە دەگات

964+

شۆڕش قادری

حەقدەستی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خەریکە بە دەردی موچە دەگات و دوادەکەوێت، زیاتر لە 70 رۆژە کارەکەیان ئەنجام داوە و هێشتا پارەکەیان وەرنەگرتووە.

رۆژی 20.10.2024 دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و نزیکەی 41 هەزار کارمەند لەسەر سندوقەکانی دەنگدان ئامادەبوون و پڕۆسەکەیان بەڕێوەبرد بۆ ئەوەی بڕە پارەیەکی کەمیان دەستکەوێ، هەرچەندە بڕیاربوو چەند رۆژ لەمەوبەر بەغدا پارەکە بنێرێ، بەڵام دواکەوت و هێشتا نەیناردووە.

لەم رۆژانەدا کارمەندانی سەر سندوق گیرفانیان گەرم دەبێ...

لەم رۆژانەدا کارمەندانی سەر سندوق گیرفانیان گەرم دەبێتەوە

رۆژی یەکشەممە 29.12.2024 مەروان محەمەد بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ـی وت، “بڕیاربوو ئەمڕۆ بەغدا پارەی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بنێرێت، بەڵام بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکییەوە پارەکە نەگەیشت، بە دڵنیاییەوە لە یەک دوو رۆژی داهاتوو دەگات و دابەش دەکرێت”.

“تا ئێستا پارەکە نەخراوەتە سەر ژمارە حیسابی بانکیمان و دیاریش نییە کەی دەگات”

ئەمڕۆ جارێکی تر بەدواداچوونمان کرد و پەیوەندیمان بە ئامانج عەزیز بەڕپرسی لقی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە کرد، ئەو وتی، “تا ئێستا پارەکە نەخراوەتە سەر ژمارەی حیسابی بانکیمان و دیاریش نییە کەی دەگات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆی ئەو 41 هەزار کارمەندە نزیکەی 14 هەزار و 500 یان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەن، بە ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینەوە.

“پارەکە لەڕێی بانکی TBIـیەوە دەگاتە هەرێمی کوردستان و دواتر بەسەر بانکەکانی دیکەدا دابەش دەکڕێت، لە سلێمانیش لەڕێی 18 بانکەوە کارمەندەکان پارەکە وەردەگرن”، ئامانج عەزیز وای وت.

ئەو کارمەندانەی لەسەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بوون، ئەوانەی فەرمانبەری حكومەت بوون،  150 هەزار دینار و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان 250 هەزار و یەدەگەکانیش 100 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.

کۆمسیۆن 10 مەرجی داناوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ببنە کارمە...

کۆمسیۆن 10 مەرجی داناوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ببنە کارمەندانی سندوقی دەنگدان

جومانە غەلای بۆ 964: لە رێگەی TBI پارەی کارمەندانی سەر سند...

جومانە غەلای بۆ 964: لە رێگەی TBI پارەی کارمەندانی سەر سندوق دەنێردرێ