لە هەولێر یەکەم منداڵی لەدایکبوو لە 2025 کچە و لە دهۆکیش کوڕ
دوای کاتژمێر 12ـی شەو لەدایکبوون
لە هەولێر یەکەم منداڵی ساڵی تازە کچە و لە دهۆکیش کوڕ
964+
شۆڕش قادری
لە هەولێر یەکەم منداڵی لەدایکبوو لە ساڵی تازەدا کچە و لە دهۆکیش کوڕ و کچێک بەدوای یەکدا لەدایکبوون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، لەدەستپێکی ساڵی تازەدا و دوای کاتژمێر 12ـی شەوی رابردوو، لەنەخۆشخانەی لەدایکبوون و ئافرەتانی هەولێر یەکەم منداڵ لەدایکبووە کە کچە.
لە دهۆکیش کاتژمێر 12:01 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 1.1.2025 منداڵێکی کوڕ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی دهۆک لەدایکبوو و دواتر لە کاتژمێر 12:05 خولەکدا منداڵێکی کچیش لەدایکبوو.
لە سلێمانیش، لە کاتژمێر 12:01 خولەکدا یەکەم منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری بە سروشتی لەدایک بوو.