دیمه‌نێكی شانده‌كه‌ى هه‌رێم له شاری ئه‌سفه‌هانى ئێران... وێنه: یه‌كێتى هاورده و ناردنكاران.
شاندێكى بازرگانى له ئێرانن
داوا كراوه پیشانگاى پیشه‌سازى ئه‌سفه‌هان له هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى هاوردەو ناردنکارانی هەرێم له‌گه‌ڵ شاندێكی بازرگانى له ئێرانه و داواى له به‌ڕێوه‌به‌رى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌سفه‌هان كردووه پێشانگاى كاڵا و كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه.
شانده‌كه‌ى هه‌رێم ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له وڵاتى ئێرانن بۆ ئاماده‌بوون و به‌شداریكردن له پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی خواردەمەنی و چاپ و بەستەبەندی لە شاری ئەسفەهان.
پێشانگاکه بە بەشداری شه‌ش وڵات و ئامادەبوونی 112 کۆمپانیا لە بوارەکانی پیشەسازی خواردەمەنی و چاپ و پێچانەوەدا بەڕێوەچوو.
یه‌كێتى هاورده و ناردنکارانی هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان شێخ مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان سەرۆکی گشتی یەکێتییه‌كه‌یان لەگه‌ڵ ئەحمەد رەزا تەحانیان بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی ئەسفەهان باسیان لە بەهێزکردنی پەیوەندیەکان و برەودان بە پێشخستنی بواری بازرگانی لە نێوانیان کردووه.
داواشی كردووه پێشانگایەکی تایبەتی پیشەسازی ئەسفەهان له‌هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوکاری و پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م پیشانگایه دووپات کراوه‌تەوە.