هاوڵاتیانیش خەمی خۆیان خواردووە و تانکییەکانیان پڕکردووە
لە سلێمانی ئەمڕۆ تانکەرەکان پشوویانە و ئاو نابەن بۆ ماڵان
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵەوە تانکەرەکانی گواستنەوەی ئاو لە سلێمانی، ئەمڕۆ پشوویانە و ئاو نابەن بۆ ئەو ماڵانەی هێڵی ئاویان بۆ رانەکێشراوە.
بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ پشووی تانکەرەکانی گواستنەوەی ئاوی ماڵانە بەبۆنەی سەری ساڵەوە و هیچ تانکەرێک ئاو نابات بۆ ماڵان”.
باسی لەوەشکرد، تا دوێنێ ئاوی پێویست براوە بۆ ئەو ماڵانەی بە تانکەر ئاویان بۆ دەچێت و بڕی پێویستیان بۆ دابینکراوە، بۆ ئەوەی لەو رۆژانەی پشووە، گرفتی کەمی ئاویان نەبێت.
بەختیار تاهیر وتیشی، پشووی شۆفێری تانکەرەکان لە ئەمڕۆوە دەستیپێکردوە و هیچ گرفتێکیش دروست نابێت بۆ ماڵان.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری