لە كوردستان هیچ باسێک نییە

وەزارەتی دارایی عێراق: موچەی مانگی 12ی فەرمانبەران ئامادەیە

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەكردنی پارەی بۆ موچەی فەرمانبەران بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان بۆ مانگی 12 راگەیاند.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا لە سۆشیال میدیای خۆی ئەمڕۆ سێشەممە 31.12.2024 رایگەیاند، پرۆسەی پارەداركردن بۆ موچەی فەرمانبەران تەواو كراوە بۆ مانگی 12 بەپێی خشتەی شایستەیی وەزارەت.

ئاماژە بەوەش دەکەن پرۆسەی پارەدارکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە کۆمەڵێک رێکاری تەکنیکی و ژمێریاری لەگەڵدا بووە، لەوانەش وردبینیکردنی پێداچوونەوەی مانگانە، کە هاوکاتە لەگەڵ کۆتایی ساڵی دارایی و ئامادەکردنی ژمێریاری کۆتایی.

وەزارەتەكە دەڵێت، ئەم رێکارانە پێویستن بۆ دڵنیابوون لە شەفافیەت و وردی پێوەرە داراییەکان.

وەزارەتی دارایی عێراق داواش دەكات پەلە بكرێت بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی بەپەلە بۆ خێراکردنی پرۆسەی دابەشكردن و دڵنیابوونەوە لەوەی فەرمانبەران شایستە داراییەكانیان وەردەگرن.

وەزارەتەكە لە میدیاكانیش دڵگرانە لەوەی هەواڵی جۆراوجۆریان لە بارەی دواكەوتنی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی حكومەتی عێراق بڵاوكردووەتەوە و ئەوە دەخەنەڕوو، پێویستە میدیاكان بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و لە زانیارییەكانیان دڵنیابن و پشت بە سەرچاوە فەرمییەكان ببەستن بۆ گواستنەوەی هەواڵەكان.

ئەمە لە كاتێكدایە لە هەرێمی كوردستان هێشتا موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی 11 دابەش نەكراوە و هیچ باسوخواسێكیش لەئارادانییە، حكومەتی هەرێمیش هیچ هەواڵ و راگەیاندراوێكیش لەمبارەیەوە بڵاوناكاتەوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: بڕیارە ئەمڕۆ کورتهێنانی ...

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: بڕیارە ئەمڕۆ کورتهێنانی موچە بنێردرێت