تەیف سامی مخەوەل كرا

حكومەتی عێراق پارە بۆ وێستگەی غازی كەركوك قەرز دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەزیری دارایی مخەوەل كرد بۆ واژۆکردنی گرێبەستێكی قەرز لە بانكێكی ئەمریكی بۆ پاڵپشتیکردنی وێستگەی غازی کەرکوک.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دواكۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری دا دەسەڵات بە وەزیری دارایی تەیف سامی بدات، بۆ واژۆکردنی رێککەوتنی وەرگرتنی قەرز لە بانكی ئەمریكی US EXIMBANK، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ریسایکڵ بۆ بەرژەوەندی وەزارەتی کارەبا، كە بۆ وێستگەی غازی کەرکوک دابین دەكرێت.

لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی وەزارەتی کارەبا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی رێگە بە وەزیری دارایی بدات، یان هەر کەسێک ئەو دەسەڵاتی پێبدات، بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێك بۆ وەرگرتنی قەرز لە بانكی هاوردە و هەناردەی ئەمریكی US EXIMBANK، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەكانی وەزارەتی كارەبا، لەوانە دابینكردنی پڕۆژەی ریسایكلنی ئاوێتە بۆ وێستگەی غازی كەركوک.

بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران بە پشتبەستن بە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ سێ ساڵ دراوە، بە تایبەتی ئەو ماددەیەی پەیوەستە بە بنەمای هاوكاریكردنی بواری وزە لە عێراقدا.

بە پێی بەدواداچوونی پەیامنێری 964، ئەو وێستگە غازییەی كەركوک، دەكەوێتە ناحیەی تازە لە رێگای كەركوک – بەغدا و پێشتر لە لایەن كۆمپانیای سیمنسی ئەڵمانی دامەزرێندراوە.

وێستگەكە 270 مێگاوات كارەبا بۆ شاری كەركوك دابین دەكات.

نزیكەی 100 مێگاوات بۆ تۆڕی کارەبای کەرکوک زیاد دەبێت

نزیكەی 100 مێگاوات بۆ تۆڕی کارەبای کەرکوک زیاد دەبێت