ئەمساڵ بەهاکەى سەروو 25% بەرز بووەتەوە

کۆتا رۆژى 2024ـە و نرخى زێڕ چەندە

964+

وریا فەتاح

کۆتا رۆژى ساڵە و نرخى زێر لە ئاستێکى بەرزدا مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئەوەش دواى ئەوەى بۆ ئەمساڵ بەهاى زێڕ سەروو 25% بەرز بووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 31.12.2024، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ لە بازاڕى جیهانیدا بە 2609 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ نرخى زێڕى بەم شێوەیە دیارى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 643 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 590 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 563 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 483 هەزار دینارە.

لە 2024 دا، زێڕ سودى گەورەى وەرگرت لە گرژییەکان و زیادکردنى سوودى بانکى لە ئەمەریکا، بە شێوەیەک یەک ئۆنسەى بۆ نزیکەى 3 هەزار دۆلار و بەڕێژەى 25% بەرز بووەوە.

2024 ساڵى زێڕ بوو، 2025 چى لێدێت؟

2024 ساڵى زێڕ بوو، 2025 چى لێدێت؟