ئەو منداڵەی گوایە لە کەرکوک ئەشکەنجە درابوو گیانی لەدەست دا
964+
کاروان ساڵحی
منداڵێکی 10 ساڵان لە ناخۆشخانەی کەرکوک کە ئاسەواری ئەشکەنجە بە جەستەیەوە بوو کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەست دا.
تەندروستی کەرکوک بۆ 964 ئەوەیان وتووە، کە منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.
دکتۆر مەناع ئیبراهیم جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەرکوک بە 964ـی وت، منداڵەکە بارودۆخی تەندروستی زۆر خراپ بووە و لەبەر ئەوەی چی لە توانایاندا بووە کردوویانە بەڵام بەرگەی نەگرتووە و گیانی لەدەستداوە.
وتیشیی، راستە کە ئاسەواری زام و شینبوونەوە و بە جەستەیەوە دیاربووە بەڵام نازانن هۆکاری چییە ئەبێت پزیشکی داد یەکلای بکاتەوە ئایا ئەشکەنجە دراوە یاخود نا.
سەرچاوەیەکی ئەمنیش بۆ 964 ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەو منداڵە باوکی لە بەندیخانەیە و دایکی جیابووتەوە و منداڵەکە لەگەڵ مام و ئاماۆژنی ژیاوە بۆیە ئێستا بە تۆمەتی ئەشکەنجەدان مامی دەستگیر کراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی