دەستبەسەرداگرتنى کەلوپەلى راوکردن لە سنوورى ئاغجەلەر...وێنە: پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى
لەو مانگەدا ئەوە 26
لە ئاغجەلەر حەوت راوچى دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى لە سنوورى ئاغجەلەر حەوت راوچى دەستگیرکرد، لەم مانگەشدا بە نزیکەیى هەر رۆژى راوچییەک لە سنوورى سلێمانى دەستگیرکراوە.
بەپێى راگەیەنراوى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، مەفرەزەیەکیان لە بنکەى ئاغجەلەر لە سنوورى هەردوو گوندى گەڕاو و بولقامیش، توانیویانە حەوت هاوڵاتى لەسەر راوکردنى باڵندە دەستگیر بکەن.
باسى لەوەشکردووە، لەگەڵ دەستگیرکردنى ئەو راوچیانە، یەک تۆڕى راوى باڵندە و یەک دەمانچە و شەش فیشەک و یەک چەقۆ و پێنج لایت، دەستیان بەسەرداگیراوە.
رۆژانە پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، دەستگیرکردنى ئەو کەسانە بڵاو دەکاتەوە کە لەسەر راوکردن دەستگیرکراون، بەپێى بڵاوکراوەکانیشیان بێت تەنیا لەم مانگەدا 26 هاوڵاتى لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، لەسەر راوکردنى باڵندە و ئاژەڵى کێوىن دەستگیر کردووە.
ئەو کەسانەی راوی ئاژەڵە کێوییەکان دەکەن بەپێى یاسا لە زۆر حاڵهتدا سزاى ئهم جۆره كهسانه جگه له بهندكردنیان بۆ ماوهیهك ههمانكات سزاى پێبژاردنیشیان بۆ دهكرێت.