بێ كاره‌با و بێ بیرى ئاوه
“كانى به‌یته‌ش” گونده بێنازه‌كه‌ى سه‌نگاو ده‌بێته خاوه‌ن رێگایه‌كی چه‌وڕێژ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گوندى “كانى به‌یته‌ش” له سنوورى ناحیه‌ى سه‌نگاوى سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵ یه‌كێك له‌و گونده بێنازانه‌یه كه حكومه‌ت هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی تێدا ئه‌نجام نه‌داوه، تاكه كارێك بۆیان كردبێت دروستكردنى رێگایه‌كی نوێیه بۆ ئه‌م گونده، ئه‌ویش قیڕتاو نیه به‌ڵكو ته‌نیا چه‌وڕێژ ده‌بێت.
رێگاكه له سنوورى مه‌سۆییه‌كانه‌وه كه ده‌چێته ئاوه‌سپی، به درێژایی 2.5 كیلۆمه‌تر بۆ گونده‌كه دروستده‌كرێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رێگاوبانى چه‌مچه‌ماڵ جێبه‌جێی ده‌كات.
مامۆستا ئامانج كانى به‌یته‌ش، خه‌ڵكی ئه‌م گونده به 964ـى وت، 60%ـى رێگاكه ته‌واوكراوه و دوو هه‌فته‌ى دیكه‌ش پێویسته تاوه‌كو ئه‌وه‌ى ماوه ته‌واو ده‌كرێت.
وتیشی “پێشتر رێگایه‌كی لاوه‌كى خراپمان هه‌بوو، ئه‌وه‌ى ئێستاش بۆمان دروست ده‌كرێت چه‌وڕێژكردنه و پاره‌یه‌كی كه‌مى بۆ ته‌رخان كراوه كه 14 ملیۆن و 500 هه‌زار دیناره”.
گونده‌كه، له‌كاتى ئه‌نفاله‌كاندا 15 ماڵى لێبووه، دواى تێكدانى خانووه‌كان، هه‌موویان ئه‌نفالكراون، ئه‌م مامۆستایه‌ش ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌م قوربانیدانه‌یان كه‌چی نه كاره‌با له گونده‌كه‌یان هه‌یه و نه بیری ئاو، به‌ڵكو كانییه‌كیان كردووته سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌یان.
ئێستا له گونده‌كه شه‌ش خانووى لێ دروستكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى بێ خزمه‌تگوزارییه‌وه ته‌نیا دوو ماڵى لێده‌ژیت و ئه‌وانیش خه‌ریكی كارى ئاژه‌ڵدارین.