سێ مانگ ده‌مێنێته‌وه‌

“خەناو” ئه‌و باڵنده‌ى حه‌ز به‌ ساردى ناكات ئێستا له‌ گه‌رمیان میوانه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

باڵنده‌یه‌كی بچكۆڵه‌ له‌ گه‌رمیان و به‌شێكی شوێنه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌بیندرێت، ده‌ڵێن هه‌موو ساڵێك كه‌ زستان دێت ده‌بێته‌ میوان، به‌ڵام حه‌زى له‌ ساردی نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و شوێنانه‌ى هه‌رێم ده‌ستنیشان ده‌كات كه‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی مام ناوه‌ندیان هه‌یه‌.

نیعمه‌ت مالۆ، ژینگه‌ دۆست و یه‌كێك له‌ دیارترین فۆتۆگرافه‌ره‌كان كه‌ كارى دیكۆمێنتكردنى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ كێویه‌كان ده‌كات، له‌ په‌ڕه‌ى فه‌یسبووكه‌كه‌ى وێنه‌یه‌كی ئه‌م باڵنده‌یه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ به‌ گه‌رمییانییه‌كان ده‌ڵێت “هەموو بەخێرهاتنی ئەم خنجیلانەیە بکەن لە ئەوروپاوە گەیشتووه‌تە کوردستان، لە سەره‌تای وەرزی زستانەوە میوانمان دەبێت، تا کۆتایی بەهار ده‌مێنێته‌وه‌”.

باڵنده‌كه‌، بە کوردی خەناو، بە عەرەبی ابو الحنا‌ء و بە ئینگلیزیش ناوه‌ زانستییه‌كه‌ى robin bird ـه‌.

نیعمه‌ت به‌ 964ـى وت، ئه‌م باڵنده‌یه‌ نیشتمانێكی دیاریكراوى نییه‌، به‌رده‌وام له‌و ناوچانه‌ ده‌بیندرێت، كه‌ كه‌شوهه‌واكه‌یان مام ناوه‌نده‌ و ئێستا له‌ گه‌رمیانه‌.

وتیشی “فۆتۆى باڵنده‌كه‌م له‌ شاخى زمناكۆ گرتووه‌ و له‌ كه‌لار و كه‌نارى ئاوى سیروانیش ده‌بیندرێن”.

جگه‌ له‌ سنوورى گه‌رمیان له‌ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ن كه‌ سه‌رماكه‌یان زۆر تووند نییه‌ و فێنكه‌، ده‌شڵێت باڵنده‌كه‌ ره‌نگ و رووخسارێكی جوان و سه‌ره‌نجڕاكێشی هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌نگی ئاساییه‌ و “سیك”ـه‌ى دێت.

200 باڵنده‌ى كوردستان ده‌كاته‌ كتێبێك و له‌ نیسان بڵا...

200 باڵنده‌ى كوردستان ده‌كاته‌ كتێبێك و له‌ نیسان بڵاویده‌كاته‌وه‌

فۆتۆگرافه‌رێكی كورد دواى‌ دوو رۆژ گه‌ڕان وێنه‌ى باڵ...

فۆتۆگرافه‌رێكی كورد دواى‌ دوو رۆژ گه‌ڕان وێنه‌ى باڵنده‌‌ فێڵبازەکەی گرت