لە بەریتانیا دوو رێکخراو کۆبوونەوە
چالاکوانانی کورد؛ بەریتانیا گوشار بکات هێرشەکانی سەر رۆژئاوا رابگیرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
ژمارەیەک لە چالاکوانانی کورد، لە گلاسکۆ و ئەدمبرە پایتەختی سکۆتلاند “بەریتانیا” کۆبوونەوە، ئەوان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد، جگە لە ئیدانەکردنی کوژرانی دوو رۆژنامەوان لە رۆژئاوای کوردستان، داوایان کرد بەریتانیا گوشار بکات هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی رۆژئاوا رابگیرێ.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29.12.2024، هەردوو رێکخرای کۆمەڵەی کوردی و رێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ، کۆبوونەوەکەیان بەڕێوەبرد، کە چالاکوان و میدیاکارانی کورد تێیدا ئەندامن، چالاکی رێکخراوەیی ئەنجامدەدەن.
لە بارەی بەیاننامەکەیان، ئاوات جەمال ساڵح، چالاکوان و رۆژنامەنووسی کورد لە بەریتانیا بە 964ی وت، ئیدانەی گیانلەدەستدانی هەردوو رۆژنامەوان، جیهان بێلکین و نازم داشتان مان کردووە، هەروەک کوشتنی ژن و منداڵ لە رۆژئاوای کوردستان، هەروەها داوامان لە وڵاتی بەریتانیا کردووە، وەک دەوڵەتێکی کاریگەر گوشار بکات لە تورکیا و گرووپە چەکدارەکان بۆ وەستاندنی کوشتنی ژن و منداڵی کورد و رۆژنامەوانان.
لەو کۆبوونەوەیەدا، وتاری هەردوو رێکخراوەکە خوێندراوەتەوە، و چەند پارچە پەخشانێک بە هەر دوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی پێشکەش کراون، هەروەها بە زمانەکانی، کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی داواکارییەکان ئاڕاستە کراون، وە دواتر مۆم داگیرسێنراوە و وەک رێزێک، چەپکە گوڵ لەبەردەم وێنەی رۆژنامەنووسەکان دانراوە.
کۆبوونەوەی رێکخراو و چالاکوانەکان؛