بەرگریى شارستانیی هەولێر:
با خۆشی نەبێتە ناخۆشى؛ بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دارى کریسمسدا بکەن
964+
وریا فەتاح
سەرى ساڵە و بەشێک لە خەڵکى لە ناو ماڵەکانیان دارى کریسمس دادەنێن، بەرگریى شارستانیی هەولێریش رێنمایى بە هاوڵاتیان دەدات، دەبێت بە وریاییەوە مامەڵەى لەگەڵدا بکەن، بۆ ئەوەى رووداوى نەخوازراو روونەدات.
بەرگریى شارستانیى هەولێر ڤیدیۆى دارێکى کریسمسى بڵاوکردووەتەوە، کە ئاگر دەگرێت و دەبێتە هۆى رووداوێکى نەخوازراو، هەر بۆیە هۆشدارى دەدات و دەڵێت، چونکە بە گڵۆپ و جوانکاری دەڕازێنرێتەوە، کە هەموو ئەو کەلوپەلانە لەو ماددانەن زوو گڕدەگرن و لە کەمترين کاتدا گەورەترين کارەسات دروست دەکەن.
رێنماییش بە هاوڵاتیان دەدەن، بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دارى کریسمس و رازاندنەوەیدا بکەن، بۆ ئەوەى بۆنە و ئاهەنگەکان بە خۆشى و بێ مەترسى و زیان کۆتاییان بێت.