100 دۆلار بەرەو 10 ملیۆن تمەن دەڕوات

تمەنی ئێرانی دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد و لیرەش لە هەڵبەز و دابەزدایە

964+

شۆڕش قادری

تمەنی ئێرانی لە تەواوی ژیانیدا هێندەی ئێستا وەزعی شڕ نەبووە و بەهاکەی بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوودا دابەزی، لیرەی سووریش لە هەڵبەز و دابەزدایە.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ یەکشەممە 29.12.2024، هەر دۆلارێکی ئەمریکی بە 81 هەزار تمەن مامەڵەی پێودەکرێت بە حەواڵە و بە نەختیش نزیکەی 79 هەزار و 900 تمەنە”.

بە قسەی کەیفی خۆشناو، هەر ملیۆنێک لیرەی سووری کەپس، بە 275 هەزار دیناری عێراقی کڕین و فڕۆشتنی پێودەکرێت و پینج هەزارییەکەشی بە 175 هەزار دینارە، 100 دۆلاریش بەرامبەرە بە 151 هەزار  و 350 دینار.

بەپێی زانیارییەکانی 964 ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هەر دۆلارێک بە زیاتر لە 83 هەزار تمەن مامەڵەی پێودەکرێت، واتە بەهای 100 دۆلار هەشت ملیۆن و 300 هەزار تمەنی تێپەڕاندووە، ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئێراندا، بەهای تمەنی ئەو وڵاتە بۆ ئەو ئاستە دادەبەزێت.

بەشێک لە شارەزایانی ئابووری پێیانوایە، رووخانی رژێمی سوریا و کۆتاییهاتنی فەرمانەڕەوایی بنەماڵەی ئەسەد کاریگەری بەرچاوی هەبووە لە دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی و پێشبینیش دەکرێت تا نەورۆزی ئەمساڵ زیاتر داڕمێت و هەر 100 دۆلارییەک بۆ 10 ملیۆن تمەن بەرزبێتەوە.

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە: بارگرژیەکان بەردەوام بن داڕم...

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە: بارگرژیەکان بەردەوام بن داڕمانی زیاتری تمەن دەبینین

بەهای تمەنی ئێرانی بەتەواوی داڕما و لیرەی سورییش جێگیر...

بەهای تمەنی ئێرانی بەتەواوی داڕما و لیرەی سورییش جێگیرە