دووەمە لە سێ رۆژدا

تەقینەوەیەک لە منبج روویدا و هە*سە*دەش سەركۆنەی دەكات

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئۆتۆمبێلێک لە شاری منبج لە سوریا تەقییەوە و هێزەكانی سوریای دیموكراتیش رەتیدەكەنەوە پەیوەندییان پێوە هەبێت، لە راگەیاندراوێكیشدا سەركۆنەی ئەنجامدەرانیان كرد.
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی هاوار، درەنگانی شەوی رابردوو تەقینەوەیەك لە شاری منبج روویداوە، كە ئێستا هێزەكانی سەر بە توركیای تێدایە و تەقینەوەكە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بووە لە گۆڕەپانێكی گشتی، كە بە “بینا سەرایا” ناسراوە، تەقیوەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، تەقینەوەكە تەنیا زیانی ماددی هەبووە و زیانی گیانی نەبووە.

ئەمە دووەم تەقینەوە بوو لە ماوەی سێ رۆژدا لە شارەکەدا رووبدات، كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری حەلەب.

هەر لە بارەی تەقینەوەكەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات “هە*سە*دە” لە راگەیاندراوێكدا رەتیكردەوە پەیوەندییان بە تەقینەوەكە هەبێت و ئیدانەی ئەنجامدەرانیشیان كرد.
ئەوان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن: “ئیدانەی تەقینەوە تی*رۆ*ریستییەکەی دوێنێ شەوی منبج دەکەین، تێوەگلانی هێزەکانیشمان لە هێرشەکەدا رەتدەکەینەوە”.

ئەنجومەنی سەربازیی منبج: دەیان چەکداری نزیک لە تورکیام...

ئەنجومەنی سەربازیی منبج: دەیان چەکداری نزیک لە تورکیامان کوشتووە