لە کاتژمێر 7ـی بەیانی بۆ 7ـی شەو

هاتوچۆی بارهەڵگر لە رێگای رواندز بۆ خەلیفان قەدەغە کرا

964+

شۆڕش قادری

بەهۆی داڕوخانی بەشێک لە پردی گەلی عەلی بەگ، هاتوچۆی بارهەڵگر لە رێگای رواندز بۆ خەلیفان، لە کاتژمێر 7ـی بەیانی بۆ 7ـی شەو قەدەغە کرا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران کە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر  بەهەموو جۆرێکی، ترێلە، لۆری و قەلاب، دەکەینەوە کەوا هاتوچۆکردن لە کاتژمێر 7ـی  بەیانی تا کاتژمێر 7ـی شەو بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە لە رێگای رواندز – بێخاڵ بۆ خەلیفان، هاتنیش لە هەولێرەوە واتە لە رێگای خەلیفان بۆ سۆران قەدەغەیە”.

هاتوچۆی سۆران هۆکاری ئەو بڕیارەی بۆ داڕوخانی بەشێک لە پردی گەلی عەلی بەگ دەگەڕێنێتەوە و داوا لە شوفێرانی بارهەڵگر دەکات، پابەندی بڕیارەکە بن لەبەر بەرژەوەندی گشتی، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 27.12.2024 بارهەڵگرێک خۆی بە بەشێک لە پردی گەلی عەلی بەگدا کێشا و ئاستەنگی هاتوچۆی لە رێگاکە دروست کرد.

چاوەڕێدەکرێ رێگەی گەلی عەلی بەگ تا 10 رۆژی دیکە بە داخرا...

چاوەڕێدەکرێ رێگەی گەلی عەلی بەگ تا 10 رۆژی دیکە بە داخراوی بمێنێتەوە

بارهەڵگرێک رێگەی چوون بۆ گەلی عەلی بەگی داخستووە

بارهەڵگرێک رێگەی چوون بۆ گەلی عەلی بەگی داخستووە