"بەڵام، بەنهێنى دەفرۆشرێت"

فرۆشتنی تۆقتۆقە و یاری ئاگرین لە خانەقین قەدەغەیە

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

لە رۆژی سەری ساڵی میلادی نزیک دەبینەوە و لە خانەقینیش دوکانداران ئاگادارکراونەتەوە کە نابێت تۆقتۆقە و یارییە ئاگرینەکان بفرۆشن.

عەقید محەمەد فازڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین بە 964ـی وت، “بەڵێننامەمان بە سەرجەم خاوەن مارکێت و دوکاندارانی فرۆشتنی یاری منداڵان پڕکردووەتەوە کە یاری ئاگرین نەفرۆشن و هاوڵاتیانیش ئەگەر حاڵەتێکی هاوشێوەیان بینی، دەتوانن سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار بکەن”.

نیاز مستەفا سۆپەرمارکێتی هەیە لە ناوبازاڕی خانەقین، ئەو دەڵێت، “هەموو ساڵێک ئەم بەڵگەنامانە پڕ دەکرێتەوە، بەڵام کەس گوێی پێنادات و  بە هەزاران تۆقتۆقە و یاری ئاگرین بە نهێنی دەفرۆشرێن”.

ساڵانە لە فولکەی عەزیز پشتیوان لە سەنتەری شاری خانەقین گەورەترین ئاهەنگی سەری ساڵ ئەنجام دەدرێت، سەرەڕای بڵاوەپێکردنی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە شەوی سەری ساڵدا، چەندین یاری ئاگرین بەشێوەی جیاجیا، ئەنجام دەدرێن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

خانەقین نرخی گۆشتی یەک خست؛ بەرخ هەرزان بوو

خانەقین نرخی گۆشتی یەک خست؛ بەرخ هەرزان بوو

تایە و بلۆک بوون بە هێما؛ جادەکانی خانەقین پڕبوون لە چا...

تایە و بلۆک بوون بە هێما؛ جادەکانی خانەقین پڕبوون لە چاڵ

تایە و بلۆک بوون بە هێما؛ جادەکانی خانەقین پڕبوون لە چا...

تایە و بلۆک بوون بە هێما؛ جادەکانی خانەقین پڕبوون لە چاڵ