رێگەی بێخاڵ - رواندز بەکاربهێنن

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران لە رێگەی 964ەوە رێنمایی گەشتیاران دەکات

964+

ژێوار خدر

بەیانمی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە، کە بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە پردی زەرگەلی لە رێگەی گەلی عەلی بەگ و بەهۆیەوە زیانی زۆر بەر پردەکە کەوت، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلیش بەسەر پردەکەدا راگیرا.

ئێستاش بەهۆی جەژنی کریسمس و سەری ساڵەوە گەشتیارێکی زۆر روو لە ناوچەکە دەکەن، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران داوا لە گەشتیاران دەکات، رێگەی ئاسایی گەشتیاری بێخاڵ – رواندز بەکاربهێنن، دەڵێت لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەسەر خەتین بۆ رێگری کردن لە دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ.

ئەمڕۆ هەینی 27.12.2024، فەیسەڵ سادق، بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران بە 964ـی وت، بەپێی راپۆرتی لایەنی پەیوەندیدار لە بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و هاتوچۆ ئێستا پردی گەلی عەلی بەگ ناتوانرێت سوودی لێ ببینرێت بەهۆی ئەو زیانەی بەری کەوتووە، بۆیە داوا لە گەشتیاریان دەکەین هەر رێگەی ئاسایی گەشتیاری بێخاڵ – رواندز بەکاربهێنن، چونکە ئاسانتر و نزیکترە بۆ گەیشتن بە ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری رواندز، سۆران و چۆمان.

وتیشی،  لە رێگەی 964ەوە داوا لەسەرجەم شوفێران دەکەین پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن و هاوکاری تیمەکان بن لە پێناو سەلامەتی خۆیان و سەرنشینەکان، داواش لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەینەوە هەرچی زووە دەستبکرێت بە چارەسەر کردنی تەواوی پردەکە، چونکە رێگەکە شادەماری هاتوچۆی هاوڵاتییانی ناوچەکەیە بەتایبەتی لەرووی بازرگانییەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە هەوڵدا دەبن بۆ رێگری کردن لە درووستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ، بەلایەنی کەم لەکاتی هەبوونی قەرەباڵغی کاتێکی دیاری کراو دیاری دەکەن بۆ بارهەڵگر و تیمی هاتوچۆش لەسەر رێگەکە زیاد دەکەن.

چاوەڕێدەکرێ رێگەی گەلی عەلی بەگ تا 10 رۆژی دیکە بە داخرا...

چاوەڕێدەکرێ رێگەی گەلی عەلی بەگ تا 10 رۆژی دیکە بە داخراوی بمێنێتەوە