چاوەڕێی بەرهەمێکی باشن
لە گوندی کوڵکنی شارەزوور پاقلەی ئیسپانی چێندراوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە گوندی کوڵکی شارەزوور دەستکراوە بە چاندنی پاقلە، جوتیارێک وا پێشبینی دەکات لە هەر دۆنمێک، تۆن و نیوێک بەرهەمی هەبێت.
لە مانگی 11\تشرینی دووەمی هەمووساڵێک، کەشوهەوا و خاکی گوندەکە لەبارە بۆ چاندنی پاقلە و لە ناوەراستی مانگی چوار\نیسان یان سەرەتای مانگی پێنج\ئایار پێ دەگات و ئامادەی دەکەن بۆ فرۆشتن.
فەلاح کوڵکنی، جوتیار لە دەشتی شارەزوور بە 964ی وت، دونمێک هەزار و 500 کیلۆ بەرهەمی دەبێت، ئێمە دوو جۆر پاقلە دەچێنین، ئیسپانی و فەرەنسی، تۆوی ئیسپانیەکە باشترە و بەری زۆرترە.
پاقلە بەزۆری بەشێوەی شلە، كۆڵاندن و وشككراوی دەخورێت و بەكاردەهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا شارەزوور دەشتێكی بەپیتی باشووری كوردستانە و چەندین جۆر بەرهەمی وەك: تەماتە، شوتی، باینجان، كولەكە، خەیار، پیاز، بیبەر و دانەوێڵە و چەندین جۆری دیكەی بەرهەمی كشتوكاڵی تێدا دەكرێت.
جیاواز لە پاقلەی فەڕەنسی و ئیسپانی، ساڵی رابردوو دا پاقلەی جۆری سۆمەری چێندرابوو، کە كیلۆی لە نێوان 175 دینار بۆ 250 دیناردا بوو، ئەگەر کڕیار لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکە ئامادەی کڕینی ببوایە، بەڵام دیار نییە نرخی ئەمساڵی پاقلە ئیسپانی و فەڕەنسییەکە چەند دەبێت.
دیمەنی چاندنی پاقلە لە گوندی کوڵکنی؛