شەقڵاوە
لە رووداوێکى هاتوچۆدا گەنجێک گیانى لەدەست دا
964+
وریا فەتاح
لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە درەنگانێکى ئەمشەو لە شەقڵاوە روویدا، گەنجێک گیانى لەدەست دا.
محەمەد ئامۆکەیى وتەبێژى تەندروستیى شەقڵاوە بە 964ـى وت، “رووداوەکە لە دواى کاتژمێر 10ـى ئەمشەو لە ناو بازاڕى شەقڵاوە روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى ماتۆڕێک خۆى بە ئۆتۆمبێلێکدا کێشاوە و بەهۆیەوە ماتۆڕسوارەکە گیانى لەدەستداوە.
وەک باسى کرد، تەمەنى ئەو کەسە لە نێوان 35 بۆ 38 ساڵیدایە و بە نەتەوە عەرەبە و لە شەقڵاوە دادەنیشێت.
وتیشى،”تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادى هەولێرکراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستى پێکردووە”.