ئاژانسی رۆیتەرز

فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی کازاخستان لەلایەن روسیاوە خراوەتە خوارەوە

964+

ژێوار خدر

چوار سەرچاوە لە ئازەربایجانەوە سەبارەت بەو فڕۆکەیەی دوێنێ لە نزیک شاری ئاکتاو لە کازاخستان کەوتە خوارەوە، بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان رایگەیاندووە، کە فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی کازاخستان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانی روسیاوە خراوەتە خوارەوە.

سەرچاوەکانی رۆیتەرز ئاماژە بەوە دەکەن، ئەنجامە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوە ئەوەیان دەرخستووە کە فڕۆکەکە لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی پاتنسیر- ئێسی روسی خرابێتە خوارەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی کازاخستانیش دەڵێت، ناتوانین تا لێکۆڵینەوەکان دەگەنە کۆتایی هیچ قسەیەک لەسەر ئەو بابەتە بکەین.

سەرچاوەکانی رۆیتەرز باسیان لەوەشکردووە، ئەوان بانگەشەی ئەوە ناکەن روسیا بە ئەنقەست ئەو کارەی کردبێت، بەڵام ئەو ناوچەیەی فڕۆکەکەی لێکەتووەتە خوارەوە، ناوچەیەکە لە باشووری روسیا، کە مۆسکۆ چەندین جار سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە دژی هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا بەکارهێناوە و دەکرێت پەیوەندییەکان بەهۆی سیستمی ئەلیکترۆنیەوە لە کاتی نزیکبوونەوەی فڕۆکەکە بۆ ناوچەکە تێکەڵ بووبن.

قەنات بۆزیمبایڤ، جێگری سەرۆک وەزیرانی کازاخستان رایگەیاند، ناتوانێت نە ئەوە پشتڕاست بکاتەوە و نە رەتی بکاتەوە کە بەرگریی ئاسمانیی روسیا فڕۆکەکەیان خستبێتە خوارەوە.

پێشتریش دەزگای چاودێریی فڕۆکەوانی روسیا روونکردنەوەی دابوو، کە کەوتنەخوارەرەوەی فڕۆکەکە حاڵەتێکی لەناکاو بووە و رەنگە بەهۆی بەریەککەوتن بووبێت بە رەوە باڵندەیەکەوە.

دوێنێ فڕۆكەیەكی مەدەنیی هێڵی ئاسمانیی ئازەربایجان لە شاری ئاكتاوی كازاخستان كەوتەخوارەوە و لە ئەنجامدا 38 كەس گیانیان لەدەست دا، 31 كەسیش رزگاریان بووە.

هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەربایجان لە کازاخس...

هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەربایجان لە کازاخستان ئاشکرابوو