گرافیک؛ 964+
بۆ هاندانی وه‌به‌رهێنەرانى ناوخۆ و نێودەوڵەتییە
له‌گه‌ڵ هاتنى ساڵى نوێ ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزاریش دەبێتە خاوەن رێبه‌ر‌ێکى وەبەرهێنان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته خاوه‌ن رێبه‌رێكی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى گه‌شتیاری و وته‌بێژى ئه‌م ده‌سته‌یه‌ش ده‌ڵێت، ده‌یانه‌وێت زیاتر بره‌و به دروستكردنى پڕۆژه‌كانى گه‌شتیاری بده‌ن بۆیه ئه‌م رێبه‌ره‌یان ئاماده‌كردووه.
رێبه‌ره‌كه، به‌هاوكارى دەستەی وەبەرھێنانی هه‌رێمى کوردستان، ئاماده كراوه.
ئیبراھیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار، بە 964ـى راگەیاند، رێبه‌ره‌كه زانیاری گشتى له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان و گه‌شتیار به‌گشتى تێیدا ئاماژه‌ى بۆ كراوه ئه‌و شوێنانه‌ش كه پێویسته وه‌به‌رهێنانى تێدابكرێت.
وتیشی “له‌سه‌رتاى ساڵى نوێوه ئه‌م رێبه‌ره ده‌خرێته به‌رده‌س وه‌به‌رهێنره ناوخۆییه‌كان و له ئیڤێنت و كۆنفڕانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ده‌خرێته به‌رده‌ست وه‌به‌رهێنانى بیانى”.
رێبه‌ره‌كه بۆ زیاتر هاندانى وه‌به‌رهێنه‌رانى نێوده‌وڵه‌تییه كه بێن له هه‌رێمى كوردستان له كه‌رتى گه‌شتیاری وه‌به‌رهێنانى پڕۆژه‌كانیان بكه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لە رێبەرەکەدا بەوردی ھەموو ئەو شوێنانە دیاری دەکەن، کە پێویسته پڕۆژەی گەشتیاری تێدا ئه‌نجام بدرێت، جۆری پڕۆژەکەش دیاری دەکرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بەرچاوڕوونیان هەبێت، بۆ چه‌ندایه‌تى و جۆرى پڕۆژه‌كان.