بەرزبووتەوە

نرخی نەوت لە بن 74 دۆلارە

964+

توانا نەقی

چەند رۆژێکە نرخی نەوت هەڵبەز و دابەزێکی کەم دەکات و ئەمڕۆش نرخی یەک بەرمیل لە 74 دۆلار نزیک بووەوە و چەن رۆژێکە ملی بەرزی گرتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.12.2024، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 73 دۆلار و 81 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 0.23% بەرز بووەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 70 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەڕێژەی 0.25 بەرز بووەتەوە.

دوای کەوتنی رژێمی سوریا و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە، نرخی نەوت کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەڵام چەند رۆژێکە بەرزبووەتەوە و نرخی یەک بەرمیل بەرەو 75 دۆلار هەنگاو دەنێت.