100 دۆلار خۆ لە هەشت ملیۆن تمەن دەخشێنێت

بەهای تمەنی ئێرانی بەتەواوی داڕما و لیرەی سورییش جێگیرە

964+

شۆڕش قادری

لەگەڵ هێوربوونەوەی دۆخی سوریا بەهای تمەنی ئێرانی بە تەواوەتی داڕما و لیرەی سوورییش تاڕادەیەک جێگیر دەبێت.

کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ چوارشەممە 25.12.2024 هەر 100 دۆلاری ئەمریکی بە حەوت ملیۆن و 900 هەزار تمەن مامەڵە دەکرێت بە حەواڵە و بە نەختیش نزیکەی حەوت ملیۆن و 600 هەزار تمەنە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، شەوی رابردوو بەهای 100 دۆلار بۆ چەند کاتژمێرێک هەشت ملیۆن تمەنی تێپەڕاند، بەڵام ئەمڕۆ کەمێک دابەزییەوە.

“بەرامبەر دیناریش، 100 دۆلار بە 151 هەزار و 700 دینار دیاری کراوە و هەر ملیۆنێک لیرەی سوورییش بەنزیکەی 310 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت”، کەیفی خۆشناو وای وت.

دوای کەوتنی رژێمی سوریا و کۆتاییهاتنی فەرمانڕەوایی بنەماڵەی ئەسەد لە 8.12.2024 بەهای لیرە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر ملیۆنێک لیرە گەیشتە 700 هەزار دینار، بەڵام چەند کاتژمێرێکی نەخایاند و لەگەڵ هێوربوونەوەی دۆخی ناوخۆیی سوریا، بۆ دەوروبەری 250 بۆ 300 هەزار دینار دابەزییەوە.

دوای کەوتنی ئەسەد بەهای تمەنی ئێرانی داڕما

دوای کەوتنی ئەسەد بەهای تمەنی ئێرانی داڕما

ئاڵۆزییەکانی سوریا هاڕەی بە لیرە کرد

ئاڵۆزییەکانی سوریا هاڕەی بە لیرە کرد

تمەنی ئێرانی زیاتر دابەزی و لیرەی سوریاش بەرزبووەوە

تمەنی ئێرانی زیاتر دابەزی و لیرەی سوریاش بەرزبووەوە