بابه‌تى خوله‌كه پشكنینى خاك بوو
ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى كشتو‌كاڵى هه‌رێم له وڵاتى ئوردن به‌شداری خولێكیان كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانى كشتو‌كاڵى له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمی كوردستان له وڵاتى ئوردن به‌شداری خولێكیان پێكراوه كه تایبه‌ت بووه به بابه‌ته‌كانى پشكنینى خاك.
خوله‌كه به هاوکاری رێكخراوى جایکاى یابانی، ماوه‌ى پێنج رۆژ له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چووه.
سه‌عدوڵا ئه‌حمه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی رێنمایی كشتو‌كاڵى دهۆك به 964 ـى راگه‌یاند، له سنوورى پارێزگاكه‌یان پێنج فه‌رمانبه‌ری توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى به‌شداریان له‌و خوله كردبوو.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى كێشه‌و گرفتى زۆرمان له بابه‌تى پشكنینى خاك هه‌یه بۆیه ئه‌م خوله بۆ هه‌رێمی كوردستان به پێویست زاندرا”.
خوله‌كه له‌رووى تیئۆرى و پراكتیكییه‌وه به فه‌رمانبه‌رانى كشتو‌كاڵى وتراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه‌مى و نه‌بوونى ئامێر و پێداویستییه‌كانى پشكنینى خاك گرفتێكی گه‌وره‌ى به‌رده‌م كه‌رتى كشتوكاڵییانه و له‌هه‌وڵدان به‌پێی پێویستى ئامێره‌كان دابین بكرێت.