"هەر سێ نەتەوەکە بەشداربوون"
کۆلیژی پەروەردەی دوزخورماتوو فیستیڤاڵێکی کولتووری سازکرد
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
خوێندکاران و مامۆستایانی کۆلیژی پەروەردەی دوزخورماتوو لە ناو بینای کۆلێژەکە فیستیڤاڵێکی کولتوورییان سازکرد، بەبێ جیاوازی نەتەوەیی خوێندکاران گوزەرێکیان بە مێژووی کولتووری خۆیاندا کرد.
لە فێستیڤاڵيکەدا هەر سێ نەتەوەی قەزاکە بەشداربوون بە جل و بەرگی رەسەنی خۆیان و خواردنە بەتامەکانیانەوە.
سیروان عەزیز، رێکخەری ڤیستیڤاڵەکە بە964ـی وت، ” فیستیڤاڵەکە بە مەبەستی زیندووهێشتنەوەی کلتوور و فۆلکلۆری خورماتووە، دەمانەوێت فێرخوازان بەگشتی ئەوانەی خەڵکی خورماتوون و ئەوانەی لە دەرەوەی خورماتوشەوە هاتوون لە کولتووری ناوچەکە تێبگەن و بیریان نەچێتەوە”.
وتیشی ”ئێمە هەوڵدەدەین بەردەوامبین لەم جۆرە چالاکیانە و تابلۆ و وێنەی مێژوویی زیاتریس دەخەینە ناو فیستیڤاڵيکەوە”.
پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان