دواى ئەوەى کەپر و دوکانەکانیان لێ رووخێندران

کاسبکارانى شەقامى پەنجا عەلیی کەرکوک بە تایەسووتاندن رێگایان گرت

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

دەستگێڕ و خاوەن عەرەبانە و کاسبکارانی فرۆشتنی میوە و کەلوپەلی بیناسازی سەر دووسایدی پەنجا عەلی، نزیک یاریگای نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپی کەرکوک لە دژی رووخاندنی کەپر و شوێنەکانیان گردبوونەوە و دەستیان کرد بە تایە سوتاندن و شەقامی سەرەکیان داخست.

علی ئەکبەر خاوەن دوکانێکی فرۆشتنی کەلوپەلی بیناسازییە بە 964ـی وت، “راستە شوێنەکانمان زێدەڕۆیە، بەڵام چەند جارێک داوامانکردوە رێوشوێنێکمان بۆ دەستنیشان بکەن، بەڵام حکومەت خۆی کەمتەرخەمە و نازانێت بژێوی ژیانمان لەسەر ئەو کارەیە” .

ئارام مەجید خاوەن عەرەبانەی فرۆشتنی میوەیە لەسەر شەقامەکە، بۆ 964 باسى لەوەکرد، ئەمڕۆ لێژنەی زێدەڕۆیى سەر بە قایمقامیەت هاتن و تەنانەت رێگەیان نەدا لایبدەن و دەستیانکرد بە تێکدان، وەک خۆى دەڵێت، زیانێکى زۆرى پێگەیشتووە و میوەکانى فڕێدراون.

964 کێشەکەى بردە قایمقامییەتى کەرکوک، بەرپرسێکى قایمقامییەت کە ئامادە نەبوو ناوى بڵاو بکەینەوە بە 964ـى وت،”چەند جارێک ئەو کاسبکارانە ئاگادار کراون کە زێدەڕۆییەکانیان لەو شەقامە لابدەن، چونکە جگە لەوەى زێدەڕۆن سیماى شوێنەکەشیان تێکداوە، بۆیە دواى پابەند نەبوونیان ئەمڕۆ بە بڕیارى ئیدارەى کەرکوک، شوێنەکانیان روخێندرا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دانیشتووانی گەڕەکی پەنجا عەلی لە کەرکوک ئاگریان کردوو...

دانیشتووانی گەڕەکی پەنجا عەلی لە کەرکوک ئاگریان کردووەتەوە و گردبوونەوە