لاپەڕەی سەرەکیی IMDB
سەرۆك وەزیران بەدواداچوونی دەوێت
ماڵپەڕ و ئەپی IMDB لە عێراق دەكەوێتەوە كار
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیران، داوای لە وەزارەتی گەیاندن كردووە، چاو بە بڕیاری راگرتنی كاركردنی ماڵپەڕ و ئەپی IMDB لە عێراق بخشێنێتەوە و داواشی كردووە وەزارەتەكە لەخۆیەوە بڕیاری لەو شێوەیە نەدات.
IMDB ماڵپەڕێكی جیهانییە و ئەپیشی هەیە، ، كە تایبەتە بە هەڵسەنگاندن و شیكردنەوەی فیلم و دراما تەلەڤزیۆنییەكان لە جیهاندا، لە 26.11.2024 بە بڕیاری وەزارەتی گەیاندنی عێراق، كاركردنی ماڵپەڕ و ئەپەكەش لە عێراق قەدەغە كرا و راگیرا، بە بیانووی ئەوەی ئاستی كارەكانی نزمە و زیان بە دابونەریتی كۆمەڵگەی عێراقی دەگەیەنێت، ئەمەش لە كاتێكدا لە هەرێمی كوردستان ماڵپەڕەكە دەكرایەوە و هیچ كێشەی نەبوو.
رۆژی یەكشەممەی رابردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی فەرمانێكی ئاراستەی وەزارەتی گەیاندن كردووە سەبارەت بە داخستنی ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییەكان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.
بە پێی نووسراوەكەی سەرۆك وەزیران، داوا لە وەزارەتەكە كراوە چاو بە بڕیاری داخستنی هەردوو ماڵپەڕی IMDB و Soundcloud بخشێندرێتەوە.
هەروەها سودانی داوای لە وەزارەتەكە كردووە، “پێش ئەوەی ئەو جۆرە بڕیارانە بدەن، ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی بكەن”.
لە بارەی ئەو ماڵپەڕەی فیلم و ناوەڕۆكەكەی، عەلی حەمدانی كە وەرگێڕێكی دیار بواری فیلم و دراماكانە لە عێراق، بە تۆڕی 964ی راگەیاند، “بڕیاری راگرتن و كارنەكردنی ماڵپەڕی IMDBلە عێراق بۆ ئێمە زۆر جێی سەرسوڕمان بوو، چونكە ماڵپەڕەكە كاری هەڵسەنگاندن بۆ ئەو فیلم و درامایانە دەكات، كە ئەمڕۆ لە رێگەی جیاوازە لە بەردەستی هەموو هاوڵاتییەكی عێراقدایە، هیچ كارێكی نەشیاوشی تێدا نییە”.
وتیشی، ئەگەر ترس لە برەوپێدانی بابەتی سێكسی و هاوڕەگەخوازی لە هەندێك لە فیلم و دراماكان هەیە، ئەوە كارێكە تەنیا لە فیلمەكاندا نییە و ئەمڕۆ لە ئاستی جیهان و بە پاڵپشتیی گەورە و لە رێگەی زۆر و جیاوازە كاری بۆ دەكرێت، بۆیە بە راگرتنی ماڵپەڕێك یان ئەپێك، هیچ لە بابەتەكە ناگۆڕێت”.
وەزارەتی رۆشنبیری بەشداریكردنی لە ديدارى فیلمی كوردی لە بەغدا هەڵوەشاندەوە
فیلم
رێکخراوەکانی زمان کۆبوونەوە
داوای گەرەنتیکردنی زمانی کوردی لە دەستووری تورکیادا دەکرێت
بۆ ئەوانەی رەحم بە زەوی دەکەن
لە خورماڵ هەورامیانە "شەوی بەرات" پیرۆز کرا
هێڵی لەڤ
سۆرانییەکەی باش نییە و بەشێک لە داهاتی فیلمەکەشی دەبەخشێتە رۆژئاوا
هونەرمەندە دیارەکان بەشدارن