هیچ فەرمانگەیەکیان مامەڵە رایی ناکەن

سبەینێ سەردانی کارتی نیشتمانیی سلێمانی مەکەن 

964+

توانا نەقی

بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێم سبەی بەڕێوەبەرایەتیی کارتی نیشتمانیی سلێمانی  و فەرمانگەکانی کارناکەن، بەهۆی جەردی ساڵانەوە، بۆیە داوا دەکەن کەس سەردانیان نەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 23.12.2024 کارتی نیشتمانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی جەردی ساڵانە، هەڵگرتنی سەرەتاكان، ئەنجامدانی ئاماری ساڵانە و  پاكتاوكردنی كاروباری ژمێریاری، سبەینێ سێشەممە 24.12.2024 دەوام رادەگرن و کەس سەردانیان نەکات.

دەشڵێت، هەر لە بەرێوەبەرایەتییەکە نا، بەڵکو لە سەرجەم فەرمانگەکانیان ئیشوکار و مامەڵەی کارتی نیشتمانی رادەگرن، بۆیە واباشە کەس سەردانی هیچ فەرمانگەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی نەکات.

مەچن؛ سبەینێ کارتە نیشتمانییەکانی سلێمانی کار ناکەن

مەچن؛ سبەینێ کارتە نیشتمانییەکانی سلێمانی کار ناکەن