دیمه‌نێك له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ئه‌مڕۆ بۆ چاندنى به‌شێك له نه‌مامه‌كان ززز وێنه: شاره‌وانییه‌كانى سلێمانى .
له سنوورى چه‌مچه‌ماڵ
له‌سه‌ر دووسایدی كه‌ركوك – سلێمانى 500 نه‌مام چێندران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هەڵمەتی چاندننی نەمام له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستپێكردووه له قۆناغى یه‌كه‌م 500 نه‌مام و له قۆناغه‌كانى دیكه‌ش نه‌مامى زیاتر ده‌چێندرێت.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌لایه‌ن هۆبەی باخچەکانی شارەوانیی چەمچەماڵ، بە هەماهەنگی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنى لە چوارچێوەی هەڵمەتی رێکخستنەوە و رواندنی نەمام لە شەقامی دەرەکی دوو سایدی که‌رکوک – سلێمانی، ئەنجامدراوه .
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئاینده به 964ـى وت، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بۆ رێكخستنه‌وه رێگاى دووسایده‌كه‌یه به درێژایی 24 كیلۆمه‌تر.
وتیشی ” جگه له‌و 500 نه‌مامه له سبه‌ینێوه قۆناغه‌كانى دیكه‌ش ده‌ستپێده‌كه‌ین و هه‌زار نه‌مامى دیكه ده‌چێنین”.
پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م دوو سایده نزیكه‌ى شه‌ش هه‌زار نه‌مام چێندرابوو، به‌شێكیان وشك بوون، ئێستاش له‌و هه‌ڵمه‌ته نه‌مامه تازه‌كان له‌شوێنى ئه‌و نه‌مامنه ده‌چێندرێته‌وه.
نەمامەکان لە لایەن کارگەی خشتی نەجمەدین دابین کراون.