وەزارەتى دارایى:

سبەینێ مووچەى مانگى 10ـى مامۆستایانى گرێبەست دابەش دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

سبەینێ مووچەی مانگی 10ـی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “سبەی سێشەممە 24.12.2024 مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت”.

رۆژی یەکشەممە 10.11.2024 حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی 10، ناوی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەستی نارد بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەوکاتیش عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە 964ـی وت، “ناردنی ناوی گرێبەستەکان لەگەڵ لیستی مووچەدا، هەنگاوێکە بۆ بەهەمیشەییکردنیان.

سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانە ئاینییەکان کر...

سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانە ئاینییەکان کران بە گرێبەست

لیستی موچەی مانگی 10 بۆ بەغدا ناوی مامۆستایانی گرێبەستی...

لیستی موچەی مانگی 10 بۆ بەغدا ناوی مامۆستایانی گرێبەستیشی تێدایە