گه‌نجانى بالیسان نیگه‌رانن له نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ى یاریگایه‌كی تۆپی پێ
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زیاتر له پێنج ساڵە یاریگایەكی بچوككراوەی تۆپی پێ لە ناحیه‌ى بالیسان به‌هۆى تێكچوونى، یاری تێدا ناكرێت، ناچار یاریزانه‌كانی ده‌چنه شوێنى تر، به‌شێكیشیان وازیان له‌یاریكردن هێناوه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێ ” نۆژەنكردنەوەی لە دەسەڵاتی ئێمە نیە و ناتوانین هیچی بۆ بكەین”.
به‌پێی دیمەنەكانى ئه‌و یاریگایه كه په‌یامنێرى تۆڕى964 بینیویه‌تى، چه‌ندین چاڵى جۆراوجۆر له‌ناو یاریگاكه دروستبووه، به‌شێكی چیمەنی یاریگاكەش نەماوە، ستوون و تۆڕی گۆڵەكان و تۆڕی سەرەوەی یاریگاكەش نەماوە، لە قەراغ یاریگاكە جۆرەها درەخت و دار و دڕك سەریانهەڵداوە و بەشێكی یاریگاكەیان داگیركردووە.
محه‌مه‌د سلێمان گەنجێكی بالیسانه، یه‌كێكه له یاریزانانى ئه‌و ناحیه‌یه، بۆ تۆڕى964 قسه‌ى كرد “به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێنج ساڵ زیاتره ئه‌و یاریگایه‌مان تێكچووه، بێبه‌ش بووینه له راهێنان و یاریكردن”.
به‌قسه‌ى محه‌مه‌د، بالیسانى یاریزانى زۆر باشی تێدایه و ده‌شڵێ “ناچار هه‌ندێك یاریزان له شوێنی تر یارى ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان له یاریكردن دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه”
كاروان سه‌عیدیش، باس لەو بەڵێنانە ده‌كات كه بۆ نۆژەنكردنەوەی یاریگاكە پێیاندراوە، به‌ڵام هیچیان بۆ نه‌كردوون و ده‌شڵێت “بێبەشبوونمان لە یاریكردن وایكردووه ڕوو لە یاریگای ناوچەكانى دیكە بكەین”.
داواشی كرد، حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار بەدەمیانەوە بێن و یاریگاكەیان بۆ نۆژەن بكەنەوە.
له‌په‌یوه‌ندییه‌كیشدا مه‌هدی تووتمه‌یی به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بالیسان، به تۆڕى964ـى راگه‌یاند، چەندینجار داوایان له‌سه‌رووى خۆیان كردووه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى، به‌ڵام ده‌ڵێ “هیچ وه‌ڵامێكمان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ئێمه وه‌ك ناحیه ناتوانین هیچ شتێكیان بۆ بكه‌ین هه‌ر ده‌بێ له سه‌رووى خۆمانه‌وه داوابكه‌ین و بۆیان بكرێ، چونكه ده‌سه‌ڵاتى ئێمه دیاریكراوه”.