سلێمانی
سێ کەس لە قلیاسان لە شەڕەچەقۆ بریندار بوون
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
نوێکرایەوە: 11:27
پەیامنێری 964ـی رایگەیاند، یەکێک لە بریندارەکانی شەڕەچەقۆکەی نزیک پردی قلیاسان، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.
هەواڵی سەرەتا:
کەمێک لەمەوبەر دەمەقاڵی و شەڕەچەقۆ لە نێوان چوار کەس لە گەڕەكی قلیاسانی سلێمانی روویداوە و لە ئەنجامدا سێ کەسیان بریندار بوون، برینی یەکێکیان سەختە.
کاروان قادر شایەتحاڵ بە 964 وت، کەمێک لەمەوبەر لە نزیک پردی قلیاسان دەمەقاڵی لە نێوان چوار هاوڵاتی روویدا و بە چەقۆ لە یەکیانداوە.
باسی لەوەش کرد، سێ كەس لە شەڕەكە بریندار بوون و برینی یەکێکیان سەخت بوو، شەڕەکە لەسەر ماتۆڕ بووە و یەکێکیان بەوی دیکەیانی وتووە ماتۆڕەكەی لێ بردووە.
لەسەر ئەم بابەتە پەیوەندیمان کرد بە پۆلیسی سلێمانییەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەیان نەداینەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
زانیاری زیاتر لەسەر شەڕەچەقۆکەی سلێمانی
شەڕەچەقۆ
ئەمڕۆ پۆلیس وردوخاشی کردن
لە شوێنێکی سلێمانی 360 چەقۆ و بۆکس خەنجەر دەستی بەسەردا گیرا
پۆلیسی سلێمانی:
"بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ چەک و چەقۆ هەڵمەگرن"
حاڵەتێکی کتوپڕ و خوێنبەری سەرەکە بڕیبوو
لە نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە نەشتەرگەرییەکە کاریگەر سەرکەوتوو بوو
کافتریاکان پشکێنران