کاوان کەریم وادەڵێت
“سەرم سپی بووە و دڵم خۆشدەکەن و دەڵێن ماش و برنجیە”
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
کاوان کەریم ناسراو بە کەسایەتی بەهێز لە درامای گەڕان بە دوای سێبەرەکان سەری سپی بووە و دەڵێت، دڵم خۆشکەن توخوا دەڵێن ماش و برنجییە.
نزیکەی 20 ساڵ بەسەر درامای گەڕان بەدوای سێبەرەکاندا تێپەڕیوە، بەڵام هەندێک لە دیمەنەکانی تا ئێستاش لەناو سۆشیال میدیا بڵاودەبێتەوە و کۆن نابێت، وەک دیمەنی کەسایەتی بەهێز کە بە سەرخۆشی دەگەڕێتەوە ماڵەکەی، لە لێدوانێکدا بۆ 964 وتی، “زۆر گرنگە چیرۆکی دراماکان واقعی کۆمەڵگە بێت، ئەو چیرۆکانەی لەو درامایەشدا هەبوون بەشێکی زۆریان بەسەر برادەرانی خۆمدا هاتووە، موعاناتی گەنج بوو”.
پەیامنێری 964 دەربارەی سپیبوونی تاڵەکانی قژی لە کاوانی پرسی و ئەویش وتی، دەی ساڵانێک تێپەڕیوە حەتمەن شێوەمان گۆڕاوە، بەڵام دەڵێن ماش و برنجییە دڵم پێی خۆش دەبێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح