
وێنە-964+
حەمام عەلیل.. دەرمانی هەزار دەرد
964+
موسڵ
کانییەکەی حەمام عەلیل، هێشتا دەرمانی هەزاران دەدری لێ دەڕژێت، رۆژانە دەیان کەس بۆ چارەسەری دەرد و نەخۆشییەکانی لە هەموو عێراقەوە سەردانی دەکەن.
ئاوەکەی حەمام عەلیل، سەلمێنراوە ئاوێکی گۆگردییە و بەسوودە بۆ نەخۆشییەکانی پێست.
ئاوی حەمام عەلیل، سەرچاوەیەکی هەڵقوڵاوی ئاوی سرووشتییە کە دەوڵەمەندە بەماددەی کانزایی و پێکهاتەی خوێی دەگمەن، ئەم پێکهاتانە پێکەوە چەند ماددەیەکی پزیشکی پێکدێنن کە یارمەتیدەرن بۆ ساڕێژبوونی هەندێک نەخۆشی پێست، بەڵام پزیشکان هۆشیاری لەوە دەدەن، کە نابێت لە 15 خولەک زیاتر لەناو ئاوەکەدا بمێننەوە، چونکە ئەگەری ژەهراوی بوونی پێستی هەیە.