"یارییەکی فیکرییە بۆ بەهێزکردنی مێشکی منداڵ"
منداڵانی کوردستان کێبڕکێ لەسەر رێکخستنی شەش پاڵوو دەکەن
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
65 منداڵ لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، پێشبڕکێی لەسەر خێرا رێکخستنی شەش پاڵوو دەکەن کە بە یاری روبیکس کیوب ناسراوە.
شێنێ بەهادین بەڕێوەبەری پەیمانگای ماڵی بلیمەت بە 964 وت، “ئەمڕۆ شەممە 21.12.2024 یەکەمین پێشبڕکێی روبیکس کیوب بە بەشداری 65 منداڵ لەسەر ئاستی کوردستان بەڕێوەدەچێت”.
باسی لەوەشکرد، ئەمە بە یاری بلیمەتەکان ناسراوە و لە %5 بۆ 10٪ـی هەموو دانیشتووانی جیهان دەتوانن ئەو شەش پاڵووە ڕێکبخەن.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری