لە سەیدسادق

سێ دز 35 ملیۆن دیناریان لە بەنزینخانەیەک دزی؛ بۆیان نەخورا و دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لە سەیدسادق، سێ دز زیاتر لە 35 ملیۆن دیناریان لە بەنزینخانەیەک دزی؛ بۆیان نەخورا و دەستگیر کران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە بەنزینخانەکەیدا بری 35 ملیۆن و 607 هەزار دیناری لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە سێ تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.”

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەدا، هەروەها تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە کە بڕێک لەپارەکەیان گۆڕیوەتەوە بەدۆلاری ئەمەریکی و هەر لەپارەکە ماتۆڕسکیل و دەمانچە و موبایلیان کڕیوە.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکراشیکردووە، تۆمەتباران بە ناوەکانی (ر، ب، ع – س، ج، ح – هـ، ج، ح) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادان راگیراون.

لە هەولێر ئۆتۆمبێلی دزی و لە سلێمانی دەستگیرکرا

لە هەولێر ئۆتۆمبێلی دزی و لە سلێمانی دەستگیرکرا

بەرۆژی رووناک لە سلێمانی دزی کرد؛ بۆی نەچووەسەر و دەست...

بەرۆژی رووناک لە سلێمانی دزی کرد؛ بۆی نەچووەسەر و دەستگیر کرا