لە ئەسفەهان بەڕێوەدەچێ

ناو تۆمارکردن بۆ پێشانگەی چاپ و ریکلام دوو رۆژی ماوە

964+

ئەحمەد مستەفا

ناو تۆمارکردن بۆ 14 هەمین پێشانگای چاپ و پێچانەوە و ریکلام بۆ بازرگانانی هەرێمی کوردستان لە ئەسفەهان دەستی پێکرد، ئەوانەی دەیانەوێت بچنە پێشانگەکە، بچن لە لقەکانی هاوردە و ناردنکاران ناوی خۆیان تۆماربکەن.

سەرۆکایەتی گشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، ئاگاداری سەرجەم لق و ئەندامانی دەکاتەوە کە بە فەڕمی بانگێشتی 14هەمین پێشانگای چاپ و پێچانەوە و ریکلام کراون.

پێشانگاکە، لە31.12.2024 بۆ 3.1.2025 لە شاری ئەسفەهان بەڕێوەدەچێ، بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و بە بەشداری 112 کۆمپانیا و شەش وڵاتی جیاواز، دوا بەروار بۆ ناو تۆمار کردن رۆژی 21.12.2024 دەبێت.

پێشانگاکە ئەم بەشانە لە خۆدەگرێت:

– چاپ (چاپی ئۆفسێت، چاپی دیجیتاڵی، چاپی قوماش، چاپی تامپۆ، جۆرەکانی ڕەنگ و چەسپ)
– پێچانەوە (پاکەتکردن، فۆیلی ئەلەمنیۆم، پلاستیک، ئامێری پاکەتکردن، نایلۆن، پلاستیك)
– جۆرەکانی لیبێڵ و پێچەر
– ئامێری چاپکردن و پێداویستییەکان، ئامێری ئۆفیس و چاپکردن، هۆلۆگرام
– ڕیکلام
(پیشەسازی تابلۆ، دیاری ڕیکلام، ناوەندەکانی ڕێکلام و بازاڕکردن، جۆرەکانی ڕێکلامی ژینگەیی و میدیایی، تەکنەلۆژیای زانیاری ئایتی، خزمەتگوزاری و ئامێرەکانی پێشانگا، ئامێری پیشەسازی ڕێکلام، ئامێری لەیزەر، نەرمەکاڵای پەیوەست بە پیشەسازی ڕێکلام، خزمەتگوزاری و ئامێری فیلم و فۆتۆگرافی، ڕاوێژکار، پێشکەشکار و دەزگا تایبەتەکانی ڕیکلام و…)
– کاغەز و کارتۆن
(کاغەز و کارتۆن ، هەموو جۆرە قاڵبێک، تیغی بڕین، پشتێنی بەستن و پێچانەوە، ئامێری دروستکردنی کارتۆن، پێداویستی دروستکردنی کارتۆن و…)

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران بەشداری کۆنفرانسی وزەی خاو...

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران بەشداری کۆنفرانسی وزەی خاوێن دەکات

لە دژى قەدەغەى هەناردەکردنى بەرهەمەکانیان خاوەن کارگە...

لە دژى قەدەغەى هەناردەکردنى بەرهەمەکانیان خاوەن کارگەکانى پلاستیک گردەبنەوە

بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بچن بۆ پێشانگەی پیشەسازی ئ...

بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بچن بۆ پێشانگەی پیشەسازی ئاسمانی