به‌رگرى شارستانى تاقیكرده‌وه "مه‌ترسیداره"
ئاگادارى ئه‌و گازه‌ى (هیلیۆم) بن كە له بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان بەکاری دەهێنن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر ئه‌و گازه‌ى تاقیكرده‌وه كه له بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان بۆ پڕكردنى باڵۆنه‌كان به‌كارده‌هێندرێت و ده‌ڵێت “ئاگاداربن مه‌ترسیداره”.
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ى به‌رگرى شارستانى دواى دوو رۆژ دێت له رووداوى ناو ئارایشتگەیەکی هەولێر كه له بۆنه‌یه‌كیاندا چەند باڵۆنێک تەقینەوە، ئه‌وكات بەرگری شارستانی هەولێر دواى لێکۆڵینەوەی بۆى دەرکەوت كه لەبری گازی هیلیۆم گازی دیکە بەکارهێنراون کە گڕ دەگرن مه‌ترسیدارن.
ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى كه له ئارایشتگاكه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوون تاقیان كردنه‌وه.
شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، له گروپی واتساپی رۆژنامه‌نووسان ڤیدیۆی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و گازه‌ى له‌ناو باڵۆنه‌كان بووه هیلیۆم نه‌بووه به‌ڵكو گازى دیكه بووه له‌وانه‌ش نایترۆجین یان ئۆكسجین.
ئاگادارى هاوڵاتیانیش ده‌كاته‌وه كه تاوه‌كو له جۆرى گازه‌كه دڵنیا نه‌بن كه مه‌ترسی نییه، نه‌یكڕن و به‌كارى نه‌هێنن.
پێشتر، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى به 964ـى وتبوو، لەسەر رووداوى ئارایشتگاكه دوو کەس لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە و دوو شوێنی فرۆشتن و کارگەیەکیش داخراون.