به‌پێی ماده‌ى 446 راگیراوه‌

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌سێكی ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاکە به‌تۆمه‌تى ماتۆڕدزین ده‌ستگیركرا

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەڕیوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه‌، به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ماتۆڕێكى دوو تایه‌ی دزیوه‌ و ئه‌وانیش په‌ڕاویان بۆ دروستكردوو راده‌ستی یاسایان كرد.

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێکیان بەناوی (أ. ح .ح ) تەمەن 21 ساڵ دانیشتووی دەورووبەری پارێزگای سلێمانی، به‌م تۆمه‌ته‌ دەستگیرکردووه‌.

بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە له‌سه‌ر ئه‌م تۆمه‌تباره‌ بەپێی مادەی 446 له‌ یاسای سزادانى عێراقی ده‌ستیپێكردو تۆمه‌تباره‌كه‌ش به‌هه‌مان ئه‌م ماده‌یه‌ به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر راگیراوە.

لە هەڵەبجە کەسێک لەسەر دزینی مۆبایل دەستگیر کرا

لە هەڵەبجە کەسێک لەسەر دزینی مۆبایل دەستگیر کرا