نه‌وته‌كه‌ى حكومه‌ت هه‌ر نه‌گه‌یشت

خێرخوازێك نه‌وتى سپى بۆ 24 قوتابخانه‌ى سنوورى خانكێ دابین كرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى ناحیه‌ى خانكێ، خێرخوازێك ساڵانه‌ هاوكارى و یارمه‌تى به‌سه‌ر خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دابه‌شده‌كات، ئه‌مساڵ جگه‌ له‌ یارمه‌تیدانى ئه‌م خێزانانه‌ بۆ 24 قوتابخانه‌ش نه‌وتى دابین كرد.

تاوه‌كو ئێستا به‌شه‌ نه‌وتى قوتابخانه‌كان كه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابینى ده‌كات نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ سنوورى ئه‌م ناحیه‌یه‌.

زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م خێرخوازه‌ به‌شه‌ نه‌وته‌كانى بۆ 13 قوتابخانه‌ى ناو ناحیه‌ و 11 قوتابخانه‌ى ناو كه‌مپی شاریا دابینكردووه‌.

وتیشی “بۆ هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك 200 لیتر دابینكراوه‌”.

پرۆسه‌ى دابه‌شكردنه‌كه‌ له‌دوێنێوه‌ ده‌ستیپێكرد و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش كۆتایی هاتووه‌.

21 رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش به‌هه‌مان شێوه‌ خێرخوازێكی دیكه‌ بۆ هه‌ر 13 قوتابخانه‌كه‌ى ناو سه‌نته‌ره‌ى خانكێ بڕى 200 لیتری بۆ دابین كردبوون.

ئه‌وكات، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ به‌ 964ـى وت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌شوهه‌وا به‌ره‌و ساردى رۆیشتووه‌ و تاوه‌كو ئێستا حكومه‌ت نه‌وتى بۆ قوتابخانه‌كانى سنووره‌كه‌ى دابه‌ش نه‌كردووه‌، به‌پێویستیان وانیوه‌ داوا له ‌چه‌ند خێرخوازێك بكه‌ن بۆ دابینكردنى نه‌وت بۆ قوتابخانه‌كان و ئه‌وانیش به‌ سوپاسه‌وه‌ دابینیان كرد.

چه‌ند خێرخوازێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ نه‌...

چه‌ند خێرخوازێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ نه‌وتیان بۆ قوتابخانه‌كانى خانكێ دابینكرد