سزای دارایش درا

لە کۆیە بەنزینخانەیەک 15 رۆژ دادەخرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

لە کۆیە بەنزینخانەیەک داخرا و سزای دارایش درا، بەهۆی ئەوەی لە ئەنجامی بەدواداچوونی لیژەنکان دەرکەوتووە، بەنزینی بێ کوالێتی فرۆشتووە.

قایمقامیەتی کۆیە دەڵێ، سێ ملیۆن دینار سزا و 15 رۆژ داخستن سزاکەی بووە.

لەو راگەیەندراوەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە قایمقامیەتی کۆیە بڵاوی کردووەتەوە باسی لەوەکردووە، لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوونی لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی قەزای کۆیە بۆ بەنزین خانەکانەکانی سنورەکە بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنمایی و بڕیارەکان لیژنە پشت بەستوو بە یاسا و رێنماییەکان بڕیار درا بە سزادانی بەنزین خانەی داستان لە ناو شاری کۆیە.

کۆتایی ئەمساڵ، هەر لە کۆیە لیژنەکانى قایمقامییەت، سێ بەنزینخانەیان سزادا کە بەنزینى کوالێتى خراپیان بە شۆفێران فرۆشتبوو، جگە لە پێبژاردن هەریەکەشیان بۆ ماوەى دوو رۆژ داخران.

قایمقامییەتى کۆیە ئەوکات بڵاوى کردەوە، لیژنەى سوتەمەنى قایمقامییەت پشکنینیان بۆ کوالێتى بەنزین و سوتەمەنى چەند بەنزینخانەیەک کردووە و نمونەیان لێ وەرگیراوە، بەڵام دواى ئەوەى ئەنجامى پشکنینەکان لە تاقیگەى ناوەندى گەڕاوەتەوە دەرکەوتووە کە کوالێتى ئەو بەنزینەى فرۆشتویانە خراپ بووە.

لە کۆیە سێ بەنزینخانە سزادران

لە کۆیە سێ بەنزینخانە سزادران

لە رانیە دوو بەنزینخانە سزا دران و داخران

لە رانیە دوو بەنزینخانە سزا دران و داخران

سێ بەنزینخانە سزادران

سێ بەنزینخانە سزادران