بۆ یادی لە دایکبوونە

نەڤید زەردی “لالالای” کردە دیاری هەوادارانی

964+

پەری ساڵح

نەڤید زەردی، هونەرمەندی دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێوە “لالالای” لەدایکبوونی بڵاوکردەوە و دەشڵێت، ویستم بەرهەمێکی جوان پێشکەش بە جیلی ئێستا و داهاتوو بکەم تا بە کوردی یادی لەدایکبوون بکەنەوە.

لەم ساڵانەی دواییدا هونەرمەندان گرنگی زیاتر بە بۆنەکانی لەدایکبوون دەدەن و بەشێکیان گۆرانی بۆ رۆژی لەدایکبوون دەڵێن، لالالا دووەم بەرهەمی نەڤید زەردیە بۆ یادی لەدایکبوون و لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، فکرەی کارەکە بۆ جیلی ئێستا و داهاتوو بوو، تا چیتر پێویست نەکات بۆ یادی لەدایکبوون گوێ لە گۆران بیانی بگرن و ئیتر گرنگی بە کوردی بدەن”.

لە ساڵی 2017 نەڤید زەردی گۆرانی پیرۆزەی بۆ رۆژی لەدایکبوون بڵاوکردەوە و بەرهەمە نوێیەکەشی ناوی “لا لا لا”یە، جگە لەمەش ئامادەکاری بۆ چەندین کلیپی تر کردووە و وابڕیار لە ئایندەدا بڵاویانبکاتەوە.

لەم لینکەوە بینەری گۆرانیەکەی بن

نەڤید بۆ 964: ئەردۆگان هۆکاری کێشەکەیە

نەڤید بۆ 964: ئەردۆگان هۆکاری کێشەکەیە